چەند چەکدارێکی داعش لە باکووری بەغدا کوژران
شانەی راگەیاندنی ئاسایشی سەر بە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ژمارەیەك چەکداری ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە باكووری بەغدا کوژران.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بە ھاوکاری و زانیارییەكانی هەواڵگریی، لەسەر داوای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، ژمارەیەك چەکداری داعشیان لە سنووری قەزای تارمییە باكووری بەغدا بۆردومانكردووە.
ھەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، لە ئاکامی بۆردومانەكەدا، تەواوی ئەو تیرۆریستانەی لە ناوچەكەدا بوون، كوژراون و ژمارەیان دیار نییە چەند چەکدار بوون.