عێراق: هێرشی مشەکەکان هەزاران دۆنم کشتوکاڵ دەفەوتێنن

لە پارێزگای دیوانیە مشك پەلاماری زەوییە كشتوكاڵییەكان دەدەن و بەهۆیەوە هەزاران دۆنمی زەوی لە بەرهەمی جوتیاران لەناوچوو.

فەرمانگەی كشتوكاڵی دیوانیە لە راگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، بەهۆی پەلاماری مشك بۆ سەر زەوی كشتوكاڵی، بە هەزاران دۆنم لە بەرهەمی جوتیارانی ناوچەکە لەناوچوون.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ژمارەكی یەکجار زۆری مشک بەربوونەتە بەرهەمی جوتیاران.

فەرمانگەکە دەشڵێت “بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانیش، زیاتر لە 25 هەزار دۆنمی زەوی کە پێشتر بە بەرهەمی جیاواز داچێندراوە، لە هێرشی مشكەكاندا لەناوچوون”.

ھەواڵی زیاتر