کێشەی ئاوەڕۆ لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت

ئیدارەی پارێزگای ھەولێر، بە مەبەستی پاککردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆکان بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین، کۆبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 بەسەرپەرشتی فرسەت سۆفی، پارێزگری ھەولێر و چەند بەرپرسێکی ئیداری شارەکە، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیوک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، داوای لە بەرپرسە ئیدارییەکانی شارەکو کردووە بەر لە وەرزی باران بارین چارەسەری کێشەو گرفتەکانی ئاوەڕۆۆ سەرەکییەکانی نێو سەنتەری شاەی ھەولێر بکرێت. ھەروەھا دەست بکرێت بە پاککردنەوەی تەواوی ئاوەڕۆکانی شار.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پارێزگای ھەولێردا ھاتووە: بڕیاردرا لەسەر بوودجە و ئەرکی پارێزگای هەولێر، سەرجەم ئەو (شوێن، شەقام، گەڕەکان٣)ـی شار کە ساڵانە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە پڕدەبن لە ئاو و گرفتیان لە ئاوەڕۆ و کۆبوونەوەی ئاوی باران هەیە چارەسەربکرێن.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە پارێزگاری ھەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانی و بەڕیوبەرایەتی ئاوەڕۆی شارەکەی ڕاسپارد، دەشڵێت ” ھەرچی لە تواناتاندایە بیکەن، بۆ ئەوەی وەک ساڵانی ڕابردوو ئاستەنگ بۆ ھاووڵاتییان و ھاتوچۆی شۆفێران لە شەقامەکان دروست نەبێت و وەک پارێزگای هەولێر بە هەموو توانایەکمانەوە پاڵپشت و هاوکارتانین”.

ھەواڵی زیاتر