وەزیری تەندروستی: 483 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکران

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/8/20 وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ھەرێم لە قۆناغی ھەڵكشانە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین پشكنین ئەنجامدراوە كە زیاتر بووە لە پێنج ھەزار پشکنین، لەو ژمارەیەشدا 483 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانکراون”.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، وتیشی “لە ماوەی 24 كاتژمێردا 24 تووشبووی ڤایرۆسەکە لە ھەرێمی كوردستان گیانیان لە دەستداوە و 325 تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونەتەوە”.

وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، لە سەرەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا 849 كەس لە ھەرێمی كوردستان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە”.
لە بارەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی وتی “ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەین و سبەی هەینی 2020/8/21 ئاشكرای دەكەین”.

ھەواڵی زیاتر