فەرماندەی پۆلیسی بەسرە لە ئەرکەکەی دورخرایەوە

بە بڕیاری مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە

میدیاكانی عێراق بڵاویان کردەوە کە، ئەمڕۆ دووشەممە 2020/8/17 مستەفا كازمی فەرمانی دوورخستنەوەی ڕەشید فلەیح، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای بەسرەی دەركرد.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنی، هۆكاری لابردنی ئەو بەرپرسەی پۆلیس لە پۆستەكەی، بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە دێت، بەتایبەت لەدوای ئەو خۆپیشاندانانەی بۆ ئاشكراكردنی بكوژانی چالاكوانە مەدەنییەكانی بەسرە رێكخرابوو، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەران بەكارهێنرابوو.

بەپێی زانیارییەكان، فەرماندەی پۆلیسی بەسرە، لە چەندین كاری گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەکەیەوە تێوەگلاوە. 

ھەواڵی زیاتر