پهكهكه: دوو ھەلیکۆپتەری سهربازی توركیامان پێکاوە
باڵی چەکداری پارتی کرێکاران (پەکەکە) ناوسراو بە هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە دوو هەلیكۆپتەری سوپای توركیایان خستووەتە خوارەوە.
ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەیانی رۆژی دووشەممە 2020/8/16 لە ناوچەی چارچەلا لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس، دوو ھەلیکۆپتەری جەنگی سوپای توركیایان كردوەتە ئامانج.
ھەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە “دوای 10 خولەک لە کردنە ئامانجی ھەلیکۆپتەری یەکەم و کەوتنەوەی خوارەوەی، ھەلیکۆپتەرێکی دیکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا فڕیوە و ھێزەکانی ھەپەگە ھەلیکۆپتەرەکەیان پێکاوە، بەڵام به ناچاری بهرهو سنووری پارێزگای جولهمێرگی باكووری كوردستان گهڕاوهتهوه”.
بە گوێرهی سهرچاوهیهكانیش، ئهو هێلیكۆپتهرهی خراوهته خوارهوه، تایبهت بوو به گواستنهوهی سهربازانی سوپای توركیا لەو ناوچەیە.