ڕوسیا و چین بڕیارێكی ئەمریكایان ڤیتۆكرد
دوایی ئەوەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، پڕۆژە بڕیاریی درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەكی بە ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش بەیانكرد، هەریەكە لە ڕوسیا و چین بڕیارەكەیان ڤیتۆكرد و ڕێگەیان نەدا درێژ بكرێتەوە.
ئەو بڕیارەیی ئەمریكا و چین نیگەرانی كۆشكی سپی لێكەوتەوە و بەكارێكی هەڵەیی دەزانێت كە لە بەرامبەر ئێراندا ئەنجامدراوە
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە و بارەیەوە دەڵێت: سەقامگیریی و ئاسایش و ئەمنیەتی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەركی ئەنجومەنی ئاساییشە بەڵام ئەنجومەنەكە ئەو بڕیارەیی ڕەتكردەوە، ئەوەش هەڵەیە..
پەمپیۆ دەڵێت: ئەمكارە ڕێگە خۆشكەرە بۆ گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستتدا كە بەكەیفی خۆیی چەك بەرهەم بهێنێت و كاریی ئابووریی و بازارگانیی بە چەكەوە بكات ئەوەش گەورەترین زیان بە سەقامگیریی ناوچەكە دەگەیەنێت.
لەلایەكی تریشەوە حەسەن ڕۆحانیی سەرۆك كۆماریی ئێرانە ڤیتۆكردنی بڕیارەكەی ئەمریكای لە لایەن چین و ڕوسیاوە بە كارێكی گەورە ناو بردوو وتی: چین و ڕوسیا دەیانەوێ سەروەریی بۆ خۆیان و جیهان بگەڕێننەوە