ئاماریی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: 542 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 17 كەسیش بە كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە
لەڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە: وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 17 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 141 کەسیش چاکبوونەتەوە.
