بەرپرسێكی باڵای حزبوڵا لە تاران كوژرا
بەرپرسێكی باڵای حیزبوڵا لە تاانی پایتەختی ئێران بە دەستڕێژی گولە لە شەقامى (پاسداران)ى باکورى رۆژهەڵاتى تاران كوژرا
میدیا ئێرانیەكان بڵاویان كردەوە: “مەریەم داودى و حەبیب داودى باوکى، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە ماتۆڕیان پێبووە، تەقەیان لێکراوە و هەردووکیان لەشوێنى خۆیاندا گیانیان لەدەستداوە، ئاژانسەکە باسى لەوەکردووە کە چەکدارەکان پێنج گوللـەیان ئاراستەى ئەو دوو کەسە کردووە، چوار گوللـەیان بەرکەوتووە و گوللـەى پێنجەم بەر ئۆتۆمبێلێکى نزیکیان کەوتووە.”
چەند میدیایەكی بەئۆپۆزسیۆنى ئێرانى رایانگەیاند، حەبیب داودى یەکێک لەسەرکردەکانى حزبوڵڵاى لوبنانەو لەو کاتەدا بەسەفەر لە ئێران بووە و کوشتنەکەشى لەنزیک ماڵى ئەبومەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى عێراقى بووە، کە سەرەتاى ئەمساڵ لەگەڵ قاسم سولەیمانى لە فڕۆکەخانەى بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کوژران.