باندێكی بازرگانی بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران
ئەمڕۆ لە عێراق باندێكی بازرگانی كردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەستگیر كران كە لە بەشێك زۆر لە شارەكانی عێراق ئەو كارەیان كردبوو.
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند:ئەمڕۆ باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ كە لە حەوت كەس پێكهاتوون لە بەغدا دەستگیركراونسەرجەمیان عەرەبن و خەڵكی خوارووی عێراقن.
ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی ناوخۆ دەڵێـت: هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، باندێكی بازرگانیكردنیان بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی شەعەب لە باكوری بەغدا دەستگیركردووە.
وەزراەتی ناوخۆی عێراق لەو ڕاگەیەنراوەدا دەڵێت: ئەندامانی باندەكە دانیان بەوەداناوە لە پاڵ بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، كاری بەدرەوشتیشیان ئەنجامداوە.”