پاریس سەرپەرشتی كۆڕبەندی ئاوەدانی بەیروت دەكات
وابڕیارە لەم هەفتەیەدا كۆڕبەندی ئاوەدانكردنەوەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەڕێوە بچێتو فەڕەنساش سەرپەرشتی دەكات
دوای ئەوەیی زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەیروت روویدا و زیانێكی گەورە بەر ئەو شارە كەوت، ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد، بڕیار درا كۆڕبەندێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەیروت بەڕێوەبچێت
ماكڕۆن دەڵێت: لە كۆڕبەندەكەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بەشداریی دەكات و وا بڕیارە زۆرترین هاوكاریی ماددی و مەعنەویی بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەیروت دابین بكرێت