قایمقامی سۆران بۆ باڵكێش: خەریكە شوێنمان بۆ نەخۆش نامێنێت

قائیمقامی قه‌زای سۆران، بەتۆڕیی میدیایی باڵكێشیی ڕاگەیاند لە كۆیی 51 پشكنین بۆ ڤایرۆسیی كۆرۆنا  21 تووشبووه‌، تۆمار كراون كە سێیان له‌ رواندز و یه‌كێكیان له‌ خه‌لیفان و 17 كه‌سیشیان له‌ ناو سۆرانن.

كرمانج عزه‌ت قایمقامی سۆران وتیشی: بە ھۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ سنووره‌كه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیچ مزگه‌وتێك ناكرێته‌وه‌ و وتاری هه‌ینی ناخوێنرێته‌وه‌ و شوێنه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كانیش داده‌خرێن، و ره‌وشه‌كه‌ قورسه‌ و خه‌ریكه‌ نه‌خۆشخانه‌كان جێگه‌ی نه‌خۆشیان تێدا نه‌بێته‌وه‌.

ھەواڵی زیاتر