ئەمریكا بڕیاریی نوێ دژیی ئێران دەردەكات

ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بۆ ئەوەی دوو بارە سزایی توند بەسەر كۆماریی ئیسلامی ئێراندا بسەپێنێت، پڕۆژە بڕیاریی قەدەغەكردنی فرۆشتنی چەك بە و وڵاتە دەباتە ئەنجومەنی ئاسایش و ڕوسیاش دەڵێت ڤیتۆیی دەكەین.

لە ئێستداویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئامادەكاری دەكات، بۆ ئەوەی پڕۆژە بڕیاری درێژكردنەوەی قەدەغەكردنی پێدانی چەك بە ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیاز بكات، لەكاتێكدا رووسیا رایگەیاندووە، ئەو بابەتە هیچ پێویست بە تاوتوێكردن ناكات، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ڤیتۆكردنی ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا.

بەپێی پڕۆژەكە : “هێرشی سێپتەمبەری ساڵی رابردووی ئێران بۆ سەر سعوودیە و هێرشەكانی سەر كەشتییە بازرگانییەكان لە گەرووی هورمز ئیدانە دەكەین”.

لە بڕیارنامەكەدا ئەمریكا داوالە وڵاتانی دونیادەكات كە  “لەناو وڵاتەكانیان و لە رێگەی هاووڵاتییەكانیانەوە و هەروەها لە رێگەی كەشتی و فڕۆكەكانیانەوە رێگە نەدەن هیچ جۆرە چەكێك بە ئێران بفرۆشرێت، چ بە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، تەنیا ئەو كەلوپەلانە نەبێت، كە لە چوارچێوەی پێداویستیی مرۆییدان و بەر لە 30 رۆژ لیژنەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایش رێگەی پێداون”.

ھەواڵی زیاتر