هەرێمی كوردستان: پلەی گەرما نزم دەبێـتەوە
بەپێی ڕاگەیەنراو پێشبینیەكانی كەش و هەوای هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما كەم دەبنەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٧ بە ٢٨ و دهۆک ٤٤ بە ٣٠ و کەرکوک ٤٣ بە ٢٨ پلە دەبێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشبینیەكان دەڵێـن سبەینێة لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤١ پلە و نزمترین ٢٧ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٦ بە ٢٧ پلە، دهۆک ٣٨ بە ٢٤ کەرکوکیش ٤٣ بە ٢٩ پلە دەبێت.