دهۆك: دەوامی فەرمی تا 15ی مانگ ڕاگیرا

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ، جێگری پارێزگاری دھۆك، رایگەیاند:دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكوومەت لە تەواوی سنووری پارێزگای دھۆك تا 15 ئەم مانگە رادەگیرێت.

ماجد سەید ساڵح، جێگری پارێزگاری دھۆك، وتی: ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆك لە زیادبوون دایە، بە رادەیەك كە بەداخەوە جێگای نەخۆشەكان لە نەخۆشخانەكاندا نەماوە، ھەروەھا شوێن بۆ كەرەنتینەكردنیش نەماوە.

ماجید سەید وتیشی:  رێگای نێوان توركیا و ھەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك ھەفتە دادەخرێت، تەنیا رێگا بەو حاڵەتانە دەدرێت، كە بە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بێت.

ناوبراو باسیشی لەوەكرد : دەوامی فەرمیی دامودەزگاكانی حكومەت لە تەواوی پارێزگای دھۆك تا 15ی ئەم مانگە رادەگیرێت و لە 16/8 دەست بەدەوام دەكرێتەوە و كارەكانی حكومەت ئاسایی دەكرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر