قائیمقامی چۆمان بۆ باڵكێش: لەهێرشەكەی ئێراندا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە
قائیمقامی چۆمان رایگەیاند: ئەمڕۆ فڕۆکەکانى ئێران بارەگاکانى حیزبى دیموکراتیان لە سنورى چۆمان بۆردومان کرد.”، وهیچ زیانێكی گیانی نەبووە و بینایەك روخاوە.
سوارە ئەکرەم قائیمقامی چۆمان بەتۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانى ئێران بارەگاکانى حیزبى دیموکراتیان لە گوندى دێیەكی سەر بە ناحیەی سمیڵان لە سنورى چۆمان بۆردومان کردووەبە هۆیی بۆردومانەكەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها خانویەك رووخاوە.
هەریەكە لە كۆماریی ئیسلامی ئێران و توركیا ناوە ناوە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن و چەندین زیانی گیانی و ماندییان لێكەوتوەتەوە