ئێران: لەیەك مانگدا 20 كۆڵبەری كورد كوژراون

بەپێی بەدواداچووێك لە ماوەیی یەك مانگدا ، بەتەقەی سوپایی پاسداران 20 كۆڵبەریی كورد كوژراون و چەندین كۆڵبەریی دیكەش بریندار بوون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا  ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوونی كۆڵبەرەكان

تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٥ کوژراو و ١١ بریندار) کە دەکاتە ٨٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: ٤ حاڵەت (١ کوژراو و ٣ بریندار ) کە دەکاتە ٢٠٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت ( ٤ کوژراو ٨ بریندار).

پارێزگای سنە: ٣ حاڵەت ( ٣ بریندار ).

پارێزگای کرماشان: ٥ حاڵەت (٢ کوژراو و ٣ بریندار ).

ھەواڵی زیاتر