هەرێم: 10 كەس بە كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزراەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماریی 24 كاتژمێریی ڕابردووی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنایی ڕاگەیاند، بە پێی ئامارەكان 10كەس گیانیان لەدەستداوە و 227 كەسیش توشی ڤایرۆسەكە بوون
بەپێی ئامارەكانی وەزرارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 22 كەس توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەبن و چەندین كەسیش گیانلەدەستدەدەن.
دەقی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی
