زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان بۆ باڵكێش: داوا لە بارزانی دەكەم پشتگوێمان نەخات

سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕیی میدیایی باڵكێش، باس لە دۆخی كوردەكانی كازاخستان و پەیوەندیەكانیان لەگەڵ باشوریی كوردستان و روسیا و ئەمریكا و جیهانی دەرەوە دەكات و داوا دەكات، مەسعود بارزانی ئاوڕ لە ژیانیان بداتەوە و خەمێك لە دۆخی كوردەكانی ئەوێ بخوات،

 باڵكێش: بارودۆخی كوردەكانی كازاخستان چۆنەلە ئێستادا؟

زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان: ئێستا لە كازاخستان زیاتر لە 28325 كورد دەژین، سەرقاڵی كاروووباریی ڕۆژانەی خۆیانن ، بەگشتی  سەرقاڵی خوێندن وزانست و كاریی ڕۆژانەن، ئێستا بەهۆی ئەو دۆخە سیاسیەوە كە لە ناوچەكەدا هەیە بارودۆخی كورد لە كازاخستان هیچ باش نییە و ژیان و گوزەرانمان لە زۆر ڕوەوە خراپە.

ئێمە لێرە كاریی سیاسیی و ئابوریی و پەرلەمانیمان نییە ، بۆمان نییە بچینە ناو كایە سیاسیەكانەوە و لەو ڕوەوە بەهیچ جۆرێك ناتوانین كاربكەین، چونكە ڕێگە بەئێمە نادرێت كە بچینە ناو كایە سیاسیەكانەوە، بۆیە بەردەوام بە شپرزەیی و پرژو بڵاوی لە وڵاتەكەدا دابەشبووین و تەنها خەریكی گوزەرانی خۆمانین.

باڵكێش: پەیوەندیەكانتان لەگەڵ حكومەتی كازاخستان بەگشتی چۆنە؟

زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان: لە ڕاستیدا دۆخی كورد لە كازاخستان زۆر خراپە، حكومەت ڕێگەمان نادات كاریی سیاسیی و حزبایەتی بكەین و بچینە نێو حكومەتەوە چونكە گرفتی گەورەمان بۆ دروست دەكەن ڕێگەمان نادەن خاوەنی پارتێكی سەربەخۆ بەخۆمان بین و بتوانین بچینە ناو كایە سیاسی و هەرێمیەكانی كازاخستانەوە بۆ ئەوی مافی ڕەوایی خۆمان بەدەست بهێنین.

لێرە سیاسەت بۆ ئێمە ڕێگە پێدراو نییە و چەندین گرفتیی گەورەیان بۆ درویت كردووین، ڕێگەمان نادەن ئەوەندەی كە دەتوانین كاربكەین بۆ ئەوەی خۆمان رێكبخەینەوە و ببینە بەشێكی گەورە لە كازاخستان و خاوەنداریەتی لە ماف و مانەوە و كەمینەیی خۆنان بكەین.

ئێمە تەنها دەتوانین لە بواریی مامۆستایی و پزیشكیدا كار بكەین و خوێندن بكەین ئەگەر لە بوارەكانی تردا بمانەوێت كار بكەین بێگومان ڕێگەمان پێنادرێت و كورد وەك پێكهاتەیەكی گەورەی ئەم وڵاتە چاوویی لێناكرێت و ڕێگەمان نادرێت زۆر كایەیی دیكەش هەیە كە سیاسیش نییە تێیدا كاربكەین و خۆمان رێكبخەینەوە.

ئەودۆخەی ئێستا بۆمان درویت بووە لە رووی سیاسیی و ئابوریەوە پێشتر وەها نەبوو. تا ساڵی 1995 دۆخی كورد لە كازاخستان بەگشتی باشتر بوو ئێمە سەرۆكی خۆمان و هەروەها حزب و ئابوریی و كاریی سیاسی خۆمان هەبوو خۆمان ژیانی خۆمان بەڕێوەدەبرد و زمان و ئەدەبیاتی تایبەت بەخۆمانمان بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبرد، بەڵام دواتر و تا ئێستاش رێگە نادەن بەزمانی خۆمان بنوسین و قسە بكەین.

باڵكێش: ئێوە لەگەڵ زمانی كوردیدا چۆنن؟ ئایا زمانەكەی خۆتان پاراستووە و بە كوردیی قسە دەكەن؟

زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان: لە ڕاستیدا ئێستا ئێمە لە دەرەوەی ماڵەكانمان بە كوردیی قسە ناكەین بەڵام لە ناو ماڵەكانی خۆماندا قسە بە كوردیی دەكەین و بەردەوامین لە پاراستنی زمانی خۆمان، بەڵام بە كۆیی گشتی دۆخێك دروست بووە كە كوردەكان خۆشیان حەزناكەن بە كوردیی قسە بكەن، زیاتر حەزدەكەن بە رووسی قسەبكەن، لەبەر ئەوەی زمان و ئەدەبیاتی ڕوسیی كاریگەریی گەورەیی لەسەر ژیان و گوزەرانی ئێمە هەیە.

هەرچەندە ئێستا ئێمە زیاتر لە شارەكانی ریدیۆن دەژین و سەرقاڵی ئەوەین كە كاریی گەورە بۆ ژیانی خۆمان بكەین و هەروەها بەردەوامبین لەسەر ئەوەی لێرە بمێنینەوە، بەڵام زۆرێك لە كردەكان دەیانەوێت بچنەوە روسیا و لەوێ بژین و كار بكەن چونكە روسیا بۆ ئێمە باشتر و گونجاوترە و دەتوانین زیاتر پەرە بە ژیانی خۆمان بدەین.

باڵكێش: پەیوەندیتان لەگەڵ كوردەكانی ڕوسیا چۆنە؟

زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان: لەگەڵ كوردەكانی ڕوسیا تاڕادەیەكی زۆر پەیوەندیمان زۆر باشە و كار دەكەین و ئاگامان لە دۆخی یەكتریی هەیە و ئێستا لەوێش گرفت بۆ كورد هەیە بەڵام وەك ئێرە نییە و لێرەشەوە زۆر جار ئاگاداریی دۆخی یەكتر دەبین ، بەڵام بە ڕادەیەكی زۆر زۆر باش نییە، لەگەڵ وڵاتی ڕوسیاش پەیوەندیمان باشە ،بەڵام تا ئەو ڕادەیە نییە بتوانین لۆبیەكی بەهێز بكەین كە بگەڕێینەوە بۆ ڕوسیا و لەوێ كاریی گەورە تر بكەین.

هەرچەندە كوردەكانی ئێرە دەیانەوێت بچنەوە بۆ روسیا و لەوێ درێژە بە ژیانی سیاسیی و ئابوریی خۆیان بدەن، بەڵام رێگریی زۆر لە ئێمە دەكرێت بۆ ئەوەی لەوێ بمێنینەوە.



باڵكێش: لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندیتان چۆنە؟

زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان: وەك پەیوەندی كۆمەڵایەتی هیچ پەیوەندیەكمان نییە لە ڕاستیدا، هەرچەندە ویستومانە پەیوەندیەكی زۆر بەهێزمان هەبێت و كاریی پێكەوەیی و گەورە بكەین ، بەڵام نەمانتوانیوە ئەو كارە بكەین، من خۆم  سێ جار نامەم بۆ مەسعود بارزانی و پەرلەمانی كوردستان ناردووە هیچ وەڵامیان نەداومەتەوە و تا ئێستاش چاوەڕێی وەڵامین، ئەوش ئێمەی نیگەران كردووە و داوادەكەین بەدەممانەوە بێن و هاوكارمان بن.


سەرەڕایی ئەوەش داوامان كردووە كە هەرێمی كوردستان ئێمە بگەڕێنیتەوە بۆ باشوریی كوردستان و لە خاك و وڵاتی خۆماندا بژیین وەك چۆن روسەكان چونەوە روسیا و ئەممەن و تورك و فارس و عەجەم گەڕانەوە نیشتیمانی خۆیان دەبێت ئێمەش بگەڕێینەوە خاك و تیشتیمانی خۆمان.

باڵكێش: ئایا هەوڵی كاریی سەربەخۆ و حزبیتان نەداوە لە كازاخستان؟

زینا ئامارۆڤا- سەرۆكی كوردەكانی كازاخستان: لەڕاستیدا ئێمە هەموو هەوڵێكمان داوە و كار لەسەر ئەوە دەكەین كە كایەو پێگەیی بەهێزیی سیاسیی و ئابوریی خۆمان هەبێت، بەڵام لێرە دەوڵەت رێگرە لە كاریی سیاسیی و گەورە بۆئێمە و ناتوانین زیاتر بچینە پێشەوە چونكە توشیی سزا و لێپرسینەوە دەبین ئەوەش گرفت بۆ ئێمە و كوردەكان بەگشتی دروست دەكات.

كوردەكانی كازاخستان

مەبەست لە کوردەکان لە کازاخستان، ئەو کۆمەڵەیە کە دانیشتوو یان لەدایکبووی کازاخستانن و لە بنەچەدا کوردن، بەپێی تازەترین سەرژمێری کازاخیی لە٢٠١١دا، دانیشتوانی کورد ٢٨٣٢٥ یان ٠،٢%ی دانیشتوانە، بەڵام بەپێی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کوردیی کازاخستان، مەلیکشا گاسنۆڤ ژمارەیان بە ٤٦٠٠٠ لەقەڵەمدەدات چونکە گالێ کورد خۆیان بە تورک و ئازەربایجانی پۆلدەکەن. زۆربەی دانیشتوانە کوردەکەی کازاخستان ڕاگوێزرابوون لە ئەرمەنستان، گورجستان و ئازەربایجان لەلایەن ستالینەوە.ساڵانێک دواتر، کوردەکان کۆچیانکرد لە قرغیزستان و ئۆزبەکستان بۆ کازاخستان.

لەو شارانەی کە دانیشتوانێکی کوردی بەرچاوی تیادا نیشتەجێیە، وێژەی کوردی و زمانی کوردی لە خوێندنگا ناوەندی و سەرەتاییەکاندادەخوێنرێ. لە گوندی کەشکەبولاکدا، خوێندکارە کوردەکان دەتوانن کوردی بخوێنن لە پۆلی ١٢وە. لە ١٩٩٠وە، کوردەکانیش ڕۆژنامەی خۆیان هەبووە بە ناوی ڕۆژنامەی کوردستان.

کوردەکان ڕاگوێزران بۆ ئاسیای ناوەند دوو جار لە قەوقازەوە. یەکەم ڕاگواستن لە ١٩٣٧دا بوو کە ستالین کوردەکانی نەخچیوانی ڕاگواست، و دووەم ڕاگواستن لە ١٩٤٤دا بوو لە گورجستان. ستالین لە داگیرکاری تورکەکان دەترسا و نەیدەتوانی پشت بە کوردەکان ببەستێ، سەرەڕای ئەوەی کە زۆر لە کوردەکان خرمەتیان دەکرد لە سوپای سۆڤییەتدا. زۆریان مردن لە سەروبەری ڕاگواستنەکەدا، دوای تەنگەژەی ئۆش لە دۆڵی فەرغانە لە نێوان قیرغیزەکان و ئۆزباکەکاندا، زۆر کورد کۆچیانکرد بۆ کازاخستان

ھەواڵی زیاتر