ئۆباما: ترەمپ دەیەوێت مافی دەنگدان لە خەڵك بسەنێتەوە
سەرۆكی پێشویی ئەمریكا، ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت مافی دەنگدان كە مافێكی دیموكراسییە لە خەڵكی وڵاتەكەی وەربگرێتەوە و ئەوەش كارێكی هەڵەیە.
باراك حسێن ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لەوتارێكدا ڕایگەیاند: پێشنیاریی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە ئەمریكا كارێكیی هەڵەیە و ناكرێت ئەو كارە ئەنجام بدرێت، دیارە بەم كارە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت مافی دەنگدان لە خەڵكی وڵاتەكەمان بسەنێتەوە.
ئۆباما وتیشی: ئێستا و هەركاتێكی تربێت دەبێت هەڵبژاردن بكرێت و ترەمپی ناتوانێت دەنگی پێویست بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەست بهێنیێت بۆیە نایەوێت هەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێن و دەیەوێت ببێتەوە بەسەرۆك