نانسی پیلۆسی: ترەمپ خەونی منداڵانە دەبینێت

سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكا لە بارەیی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە كە لە لایەن ترەمپەوە پێشنیا كراوە،ڕایگەیاند ئەوە خەونێكی منداڵانەیە و هەرگیز نایەتەدی.

نانسی پیلۆسیی، سەرۆكی كۆنگرێسیی ئەمریكا ڕایگەیاند: جگە لە كۆنگرێس هیچ كەس و لایەن و دەسەڵاتێك مافی ئەوەیی نییە كە هەڵبژاردنەكان لە ئەمریكا دوابخات و ئەو مافە لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بكات.

پیلۆسی وتیشی: ئەمریكا هەموو بنەما دیموكراسیەكان جێبەجێ دەكات كە باوەڕیی پێیەتیی و ئەوە ئەرك و كاریی ئەمریكایە كە رووبەرووی هەر كێشە و گرفتێكی گەورە ببێتەوە كە روو لە وڵاتەكەیی دەكات

ھەواڵی زیاتر