خامەنەئی: ئەمریكا گەورەترین شەیتانی سەر زەوییە

رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: ئەمریكا گەورەترین شەیتان و ڕێگر و چەتەیە لە مێژووی جیهان و ناوچەكەدا و رێگریی دەكەین لە هەر بەرەو پێشوەچونێكی لە ناوچەكەدا

عەلی خامەنەئی ڕێبەریی كۆماریی ئیسلامی ئێران، لە وتارێكدا ڕایگەیاند: ئەركی ئێمەیە بەرگریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و  فەڵەستین و ستەملێكراوانی جیهان بكەین و رووبەرووی مەترسیەكانیان ببینەوە.

خامەنەئی :وتیشی با جیهانی ئیسلامی بزانێت،ئەوان هەرگیز كۆمەڵگا و وڵاتە ئیسلامیەكان جێناهێڵن و بەردەوام پشتیوانیان دەكەن و لەگەڵیان دەبن ئەوەش ئەركێكی ئاینی گەورەیی ئەوانە وتیشی بونی ئەمەریكا لە ناوچەكەدا سەرچاوەی پشێوی و نائارامییە و پێویستە ناوچەكە جێبهێڵن.

ھەواڵی زیاتر