پاوە: كۆڵبەرێك بەتەقەی سوپای پاسداران كوژرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کۆڵبەرییدا لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە نزیك شارەدێی تەوێڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران كوژرا.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش: ئەمڕۆ سوپایی پاسداران، تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەریی كورد لە سنوریی شارۆچكەی نەوسودی نزیك تەوێڵە كردووە و بەهۆیەوە كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداوە
باڵكێش زانیویەتی : كۆڵبەرەكە ناوی وەزیر محەمەدی تەمەن ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی حەشمیر سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، هاوکات ئەو کۆڵبەرە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.
ئەوە لەكاتێكدایە ئامارەكانی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ باس لەوەدەكەن كە تەنها لەم ساڵدا لەو سنورە زیاتر لە 21 كۆڵبەر بەتەقەی سوپایی پاسداران گیانیان لەدەستداوە و چەندین كۆڵبەریی دیكەش بریندار كراون سەدان سەر ئاژەڵیش كوژراون