بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاریی: كێشەیی ئۆكسجین لە نەخۆشخنەكەمان دروست بووە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە ھەولێر ڕایگەیاند: كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان دروست بووەو لە ئێستاشدا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بەرز بوەتەوە.
د. لاوەند سەردار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ھەولێر لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: لە شەوی رابردووەوە چوار كەس لە نەخۆشخانەی رزگاری گیانیان لەدەستداوەدەشڵێت: كێشەی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەكەیان چارەسەركراوە.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی ئەمۆ دوو كاتژمێر درەنگتر ئۆكسجین گەیشتوەتە نەخۆشخانەكەیان بۆیە ئەو كێشەیە دروست بووە و لە ئێستاشدا توانیویانە كێشەكە چارەسەر بكەن
د. لاوەند سەردار وتیشی: “ئێستا 221 تووشبوو لە نەخۆشخانەی رزگاری خەوێندراون نزیكەی 200 كەسیان لەژێر ئۆكسجین دان و 9 كەسیش لەژێر چاودێری چڕدان”.