توركیا : تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕێكدەخرێنەوە

پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگی ئاکپارتی و مەهەپە یاسای رێکخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی لە وڵاتە پەسەندکرد

بەپێی یاساکە هەر کۆمپانیاکەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک فەیسبوک و یوتیوب و تویتەر و ئەوانی دیکە دەبێت نوێنەرایەتیان هەبێت لە تورکیا و ئەگەر کارەکانیان وەک پێویست نەبێت سزا دەدرێن.

بەشێك لە بەرپرسانی توركیا دەڵێن:  کاتێک لە بەرژەوەندی خۆتان بێت فەیس تایم بەکاربهێنن وەک لەکاتی کودەتاکە کردتان، بەڵام کاتێک دیس لایکتان بۆ هات تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دابخەن.

لەو بارەیەوە بەرپرسانی هەدەپە دەڵێن:، بیانوی دەرکردنی یاساکە ئەوەیە رێگری لە وتەی ئابڕوبەرانە و تەشهیر بکەن، بەڵام مەبەستی دەسەڵات ئەوە نیە، بەڵکو یاساکەی بۆ ئەوەیە هاوشێوەی کەناڵە ڕاگەیاندنەکان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش کۆنتڕۆڵبکەن و ئازادی سنورداربکەن.

ھەواڵی زیاتر