ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەدایە

ئەنجوومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەرلە كۆبونەوەدایە

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیان: ئەمڕۆ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوەكۆبونەوەكە ئەنجام دەدرێت و ، تێیدا بابه‌تی ئاماده‌بوونی شاندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوو رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان دەخرێتەڕوو.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بەپێی راگەیەنەدراوەکە پێکهاتوون لە:

• دۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

• پلانی حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا

• قه‌یرانی دارایی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی و دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا

ھەواڵی زیاتر