پزیشكی هەژارەكان كۆچی دواییكرد

یەكێك لە هەرە كەسایەتییە گرنگ و بەهێزەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە خزمەتێكی گەورەیی بە بواریی پزیشكی و هەژارانی دونیا كرد 50 ساڵ بەبێ بەرامبەر خزمەتی بەهەژاران كرد ئێوارەی ڕۆژیی دووشەممە كۆچی دوایكرد.

دکتۆرمحمد مشالی ناسراوە بە دکتۆری هەژاران لە ساڵی ١٩٦٧ لە کۆلێژی پزیشکی تەخەروجی کردووە بە پلەی یەکەم بەنمرەی(99.3%)

ئەم دکتۆرە پەنجا ساڵە خەریکی عیلاج کردن و خزمەتکردنی هەژارانە بە بێ بەرامبەر لە کلینیکەکەی لە (طەنطا)ی وڵاتی مصر، بەڵکو خەرجیی داو و دەرمانەکانیشیانی دەدا و کەمتر لە یەک دۆلاری وەرئەگرت بۆ پشکنین لە هەرکەسێ کە توانای ماددی هەبووبێت .

ڕۆژانە سەدان نەخۆش لەبەردەم عیادەکەی ڕیزئەبەستن کە دکتۆر لە کاتژمێر نۆی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە ئامادەیە، بۆ ئەوەی زۆرترین نەخۆش ببینێ

محمد مشالی نە ئۆتۆمبێلی هەبوو  نە  تەلەفۆن، هەموو ڕۆژێک بە پیاده ڕێ دەکا بەرەو عیادەکەی کە تەمەنی هەشتا ساڵە .

هەتا دوای ئەوەی یەکێ لە دەوڵەمەندانی خلیج بەو کارەی دکتۆر ئاشنابوو، دوو دەفتەر دۆلار و سەیارەیەکی پێ بەخشی .

 بەڵام دوای ساڵێک لە گەڕانەوەی خێرخوازەکە بۆ  مصر بۆی دەرکەوت کە دکتۆر پارەکەی بەسەر نەخۆشی هەژاردا دابەش کردووە و سەیارەکەی داوە بە هەقی کڕینی ئامێری شیکاریی تاقیکەیی بە مەبەستی شیکارکردنی بێ بەرامبەر بۆ نەخۆشەکان .

دکتۆر ئەڵێ: دوای تەخەروج بۆم دەرکەوت کە باوکم هەرچی تەکالیف و خەرجی دەرمانی نەخۆشییەکەی هەیە لە پێناو پێگەیاندنی مندا سەرفی کردووە کە دکتۆرێکم لێ دەربچێت، منیش بەڵێنم دا بە خودا کە فلسێک لە هەژاران وەرنەگرم .

دکتۆرمشالی رۆژیی دووشەممە 28\7\2020 کۆچی دووایی کرد

ھەواڵی زیاتر