یاریزانێکی ریال مەدرید تووشی کۆرۆنا بوو

ماریانۆ دیاز، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و بەشداری لە راهێنانەکانی یانەکەیدا نەکرد.

تووشبوونی یاریزانەکە لەکاتێکدا ئاشکرابوو کە یانەکە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن و مەشق بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنا بووە.

دیاز دوای تووشبوونی بە کۆرۆنا، نەچووەتە راهێنانەکانی یانەکە و لە ماڵەوە خۆی کەرەنتینە کردووە، بۆیە  بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ یاری ناکات.

ھەواڵی زیاتر