وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەرێم دەكات

ئەمڕۆ وەزیریی ناوخۆی عێراق بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێكی گرنگ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێدەكرێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش: عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق دەگاتە هەولێر و لەگەڵ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆدەبێتەوە.”

باڵكێش زانیویەتی كە لە كۆبونەویە ئەمرۆیی نێوان وەزیریی ناو خۆیی عێراق وهەرێمی كوردستاندا باس لە  پرسیی خاڵەسنورییەکان و گومرگ و کێشەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە هەرێم دەوام دەکەن و موچەیان لەسەر حکومەتی ناوەندییە گفتوگۆ دەکرێت، هەروەها پرسیی دۆخی هەرێم  وعێراقیش بەگشتی تاوتوێ دەكرێت.

سەردانی غانمی بۆ هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە پێشتر لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆیی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوو و لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە و چەند پرسێكی گرنگیان تاوتوێ كرد

ھەواڵی زیاتر