ئەنبار: فەرماندەیەكی باڵای سوپایی عێراق كوژران

لە بۆرسەیەكی داعشدا لە  پارێزگای ئەنبار، كە گروپێكی سوپای عێراقی كردبووە ئامانج ، فەرماندەیەكی باڵایی سوپای عێراق و دوو ئەفەسەر و  سەربازێك كرانە ئامانج و كوژران

یدیا فەرمییەكانی عێراق لەسەر زاریی چەند بەرپرسێكی باڵایی سوپایی عێراقەوە ڕایانگەیاند: لە بۆرسەیەكی نهێنی و چەكداریی داعشدا ئەو فەرماندەیە و چەند سەربازێكیان كوژراون  توانیویانە چەندین چەكداری داعشیش بكوژن و رووبەروویان ببنەوە و لەناویان ببەن.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە بۆسەیەکی ژمارەیەک چەکداری داعش لە نزیک بازگەیەک لە ناوچەی عەگبە لە قەزای هیت-ی رۆژئاوای ئەنبار، ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای 29ی فیرقەی 7ی هێزی زەمینی و ئەفسەرێک بە پلەی مولازم کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون.

ئەو هێرشەیی چەكدارانی داعش لە كاتێكدایە كە پێشتر و لەچەند شوێنێكی جیاجیایی عێراق، فەرماندە باڵاكانی سوپایی عێراق  كراونەت ئامانج و داعش كورزیی لە سوپای عێراق داوە.

ھەواڵی زیاتر