” بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە 500 گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون

پەرلەمانی کوردستان لە 29ی حوزەیرانی 2020 چەند لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی رەوشی ناوچە سنوورییەکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر بۆ ئاشکراکردنی زیانی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران راسپارد، لیژنەکانیش دوای سەردانی مەیدانی، راپۆرتی کۆتایی خۆیان ئامادەکرد.

ڕاپۆرتی لیژنەکان بەپێی پارێزگاکان:

هەولێر:

  • لە 73 گوندی سەر سنوور 55 گوند چۆڵکراون.
  • دەیان ملیۆن دۆلار زیانی سووتانی رەز و باخ بووە.
  • 104 گوندی سۆران و سیدەکان چۆڵكراون.
  • 15 گوندی سنووری چۆمان چۆڵکراون.
  • گوندەکانی زارگەلی و بۆکریسکان لە وەرتێ چۆڵکراون.
  • ئێران بەربەستی هاتووچۆی بۆ خەڵکی گوندەکان دروستکردووە.

پارێزگای سلێمانی:

  • هێرشی کونەماسی لە 25ـی حوزەیراندا بووەتە هۆی برینداربوونی 7 کەس و 25 ملیۆن دینار زیانی ماڵیی هەبووە.
  • زیانی خزمەتگوزاریی گشتی لەسەر کارەبا و رێگەوبان هەبووە. ئیدارەی راپەڕین:
  • بەزاندنی سنوور لەلایەن ئێرانەوە لە کێلێ و جاسووسان
  • پێشێلکردنی رێککەوتنی ساڵی 1975 قەزای ماوەت:
  • وێرانبوونی بنکەی تەندروستیی گوندی سەفرە.
  • زیانی هێڵی سەرەکیی کارەبای گوندەکە .
  • رووخانی زۆربەی خانووەکانی گوندەکە.

پارێزگای دهۆک:

زاخۆ:

  • بەزاندنی سنوور پانی 40 کیلۆمەتر و قووڵایی 15 کیلۆمەتر لەلایەن تورکیاوە.
  • 666 تۆپ و 70 مووشەک ئاراستەی گوندەکان کراون.
  • لە 28 ساڵدا 50 کەس کوژراون و دەیانیش بریندار بوون.
  • 18 بارەگای تورکیا لە سنووری گوندەکانی زاخۆ دانراون.
  • 25 گوندی شارۆچکەی دەرکار تۆپباران کراون.
  • 200 جووتیار ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
  • 13 گوندی باتیفا بۆردوومانکراون و 27 گوند چۆڵکراون.
  • بەگشتیی 400 خێزان زیانمەند بوون.

ئامێدی:

  • چۆڵکردنی 198 گوند لە 348 گوندی قەزاکە.
  • 4 کەسی سڤیل شەهید بوون و 28 کەسیش بریندار.
  • %80ی گوندەکانی چەمانکێ چۆڵکراون.
  • 6 گوندی کانی ماسێ و بەرواری باڵا چۆڵکراون.
  • ئاوارەبوونی زیاتر لە 2500 خێزان.
  • چۆڵکردنی 85 گوند لە کۆی 92 گوندی شیلادزێ.
  • چۆڵکردنی 42 گوندی دێرەلووک لە کۆی 56 گوند.
    -.چۆڵکردنی 24 گوندی دینارتە لە کۆی 91 گوند.
    -.9 کوژراو و 21 بریندار لە 24 ساڵدا.

پارێزگای هەڵەبجە:

  • بەربەستی ئێران لەبەردەم جووتیارانی هەورامان.
  • پیسبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە.

لیژنەکانی پەرلەمان چەند راسپاردەیەکیشیان داوەتە پەرلەمان، لەوانە:

  • هاوئاهەنگیی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی سنوور.
  • راسپاردنی حکومەت بۆ لێکتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ هێزی پارچەکانی دیکەی کوردستان.
  • زیادکردنی هێزی پاراستنی سنوور (کوردزمان).
  • راسپاردنی حکومەت بۆ دانوستاندنی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووان.
ھەواڵی زیاتر