سەرۆكی حكومەت و هاوسەرۆكی یەكێتی لە كۆبونەوەدان
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەدان.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، كەمێك پێش ئێستا بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە، و باس لە دۆخی پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و ئاڵۆزیەكانی نێوانیان دەكرێت.
باڵكێش زانیویەتی كۆبونەوەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوسەرۆكی یەكێتی، بۆ قسەكردنە لەسەر ئاڵۆزیەكانی ئەم دواییەی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەهۆی هەندێك كێشەوە ئاڵۆزیی كەوتە نێوان هەردوو حزب.
ئەم كۆبونەوەیە لە كاتێكدایە، دوێنێ ئێوارە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد و كۆبونەوە و باسی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولا كرا.
كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لەكاتێكدای ئامادەكاریی دەكرێت بۆ ئەوەی هەردوو حزب لە ئاستی باڵادا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە