ترەمپ: 55 ملیۆن پشكنینی كۆرۆنامان ئەنجامداوە

سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی دۆخی وڵاتەكەی و بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ڕایگەیاند: دەیانەوێت بە تەواوەتی كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكەن و تا ئێستاش 55 ملیۆن پشكنینیان بۆ ڤایرۆسكە كردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: هەندێك لایەن و میدیایی ئەمریكی درۆ بەدەم سیاسەتی وڵاتەكەمانەوە دەكەن و كارەكانمان بۆ رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا  بەباشی هەڵناسەنگینن.

ترەمپ وتیشی: هیچ وڵاتێكی دونیا هێندەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەگرنگیەوە سەیریی پرسی كۆرۆنایی نەكردووە و لە ئێستادا 55 ملیۆن پشكنینمان بۆ ڤایرۆسەكە كردووە و هاوڵاتیانی وڵات دڵنیا دەكەینەوە هیچ  وڵاتێك هێندەی ئێمە خەم خۆریی خەڵكەكەی نییە.

ئەو قسانەی دۆناڵد ترەمپ لە كاتێكدایە ژمارەیی توشبوون و بەركەوتن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا تا دێت روو لە زیاد بوون دەكات و ژمارەی گیان لە دەستدانیش ملیۆنێكی تێپەڕاندووە.

ھەواڵی زیاتر