ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و ژمارەیەک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەکەدا ئامادەدەبن و لەبارەی دۆخی ناوچە سنورییەكان و ناوچە كوردستانییەكان و دۆخی دارایی ھەرێمی كوردستان و چەند پرسیكی دیكە كۆدەبێتەوە.


ئەم كۆبونەوەیە لە كاتێكدایە  بڕیاربوو دوێنێ یەكشەممە پەرلەمان  كۆببێتەوە ، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا، و تەواوی فراكسیۆنە كوردیەكانیش لە كۆبونەوەكەدا بەشدار دەبن.

وا بڕیارە هەریەكە لە  وەزیریی (ناوخۆ، پێشمه‌رگه، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ته‌ندروستی، دارایی و ئابوری، پلاندانان، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئامادەدەبن.

ھەواڵی زیاتر