لە هەفتەیەكدا 8 گەنجی كورد لە ئێران لە سێدارە دراون
بەپێی بەدواداچونێكی تۆڕیی میدیایی باڵكێش، لە ماوەی تەنها یەك هەفتەدا كۆماریی ئیسلامی ئێران 8 گەنجی كوردیی بە تۆمەتی جیاجیا لە سێدارە داوە
كۆماریی ئیسلامی ئێران، ڕۆژانە چەندین كەس لە سێدارە دەدات و بە پێی ئامارەكان تەنها لەم هەفتەیەدا بەتۆمەتی جیاجیا كە زۆربەیان تۆمەتی سیاسیی بوون 8 گەنجی كورد لە سێدارە دراون و زیااتر لە 40 گەنجیش راپێچی زیندانەكانی كۆماریی ئیسلامی ئێران كراون.
ئەوە لە كاتێكدایە ڕۆژانە چەندین گەنجی دیكەی كورد لە شارەكانی سنە مەریوان دیواندەرە كرماشان نەغەدە و ئورمیە و بانە بە تۆمەتی سیاسی دەستگیر دەكرێن و ڕاپێچی زیندانەكان دەكرین.
باڵكێش زانیویەتی كە زۆربەی ئەو گەنجانە كە دەستگیر دەكرێت لە ژێر ئەشكەنجەیی توندا بەناچاریی دان بەو دۆسیەیەدا دەنێن كە بۆیان دروست كراوە و لە دادگایی شاراوەدا دادگایی دەكرێن بەبێ ئەوەی هیچ مافپەروەرێكی بۆدابین بكرێـت و بنەماڵەكەی لە دادگایكردنەكەی ئاگادار بكرێتەوە.