پلەی گەرما بەرزدەبێـەوە

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان سبەینێ پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر بەرزدەبنەوە

كەشو هەوای هەرێمی كوردستان دەڵێت ئەمڕۆ پلەی گەرما لە شاری هەولێری پایتەخت پلەی گەرما 45 پلە دەبێت و سبەینێش بۆ 46 پلە بەرزدەبێتەوە، پێدەچێت پلەیەكی دیكەش لە رۆژانی دوایدا بەرزببێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشو هەوای هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە سلێمانی پلەی گەرما 43 پلە دەبێت و سبەینێش پلەی گەرما لەو شارە بۆ 44 پلە بەرزدەبێتەوە.

 پێشبینیەكانی كەشو هەوای هەرێم دەڵێن، ئەمڕۆ لە شاریی دهۆك پلەی گەرما 44 پلە دەبێت و سبەینێش پلەی گەرمایی ئەو شارە بۆ 45 پلە بەرزدەبێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە پلەی گەرمایی شاریی کەرکوک ئەمڕۆ 47 پلەیە و سبەینێ دەبێت بە 48 پلەی سیلیزی و پێدەچێت بەرزتریش ببێتەوە.

ھەواڵی زیاتر