ئێران سزایی توندی خۆپیشاندەرانی بانە دەدات
كۆماریی ئیسلامی ئێران، سزایی قورسی ئەو كەسانە دەدات كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شاریی بانەدا بەشداریان كردووە و لێكۆڵینەوەی وردیش لەو كەسانە دەكات كە سەرچاوەی دروستبونی خۆپیشاندانەكانن
بەپێی ئەو بەڵگانەی كە دەست تۆڕیی میدیای باڵكێش كەوتوون تاران سزایی جوو ساڵ و پێنج مانگ بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێت كە بەشداریی خۆپیشاندانەكانیان كردووە و هەروەها لە بەرچاووی خەڵكەوە 350 قامچیان لێدەدرێت و 250 ملیۆن تمەنیش سزا دەدرێن.
بەپێی بەڵگەكان دادگایی باڵای سنە لە ئێستادا تەنها 10 كەسی لە خۆپیشاندەران دەستگیر كردووە وسزاكەش بەتەواوەتی بەسەر ئەو دەكەسەدا سەپێنراو و زیندانیەكەیان لە سنە بەسەر دەبەن.