حەسەن شێخانی بۆ باڵكێش: كورد لە كەركوك هیچ مافێكی نییە

حەسەن ئەمین شێخانی، ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان كە هاوكات بەرپرسی مەڵبەندی بزوتنەوەی ئیسلامییە لە كەركوك، لە هەڤپەیڤینێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش باس لە دۆخی كەركوك دەكات و دەڵێت، ئێستا كورد لە كەركوك هیچ مافێكی نییە و تادێت دۆخی خەڵكی كورد لە شارەكەی خۆیدا خراپتر دەبێت.

باڵكێش:: بەگشتی دۆخی ئێستای پارێزگای كەركوك بەتایبەتی بۆ كورد چۆنە؟

حەسەن ئەمین شێخانی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوی ئیسلامی لە کەرکوك، دۆخی کەرکوک تاکو دێت خراپتر دەبێت و هاوڵاتیانی کورد هیچ مافێکیان نیە ، هەمومان بینیمان چ کارەستێکیان هێنا بەسەر هاوڵاتی مامۆستا محمد جەباری کە بووە هۆی گیان لەدەسدانی خێزانەکەی لەبەر چاوی گیانی کەدەس دا خۆیانیش بەکەلبچە کراوی بەستبووە قەروێلەکەی خیزانێوە وە بڕیار وا بوو حزبە کوردستانیکان کۆبونەوە ئەنجام بدەن وەک هەموو لایە ئاگادارن دۆخی‌ كه‌ركووك له‌ دوای‌ رووداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێسته‌ به‌ره‌و خراپی‌ ده‌چێ و حزبه‌كانی‌ ئه‌و سنووره‌یش داوا ده‌كه‌ن كه‌ چاره‌سه‌ری‌ شاره‌كه‌ بكرێت و ئێسته‌ به‌ قۆناغێكی‌ مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

كه‌ كاتی ئه‌وه‌یه‌ هه‌مووان چاره‌سه‌ر بۆ ئه دۆخه‌ی‌ كه‌ركووك بکرێت، چونكه‌ ئیهانه‌كردن به‌ كورده‌كان له‌و شاره‌ بووه‌ته‌ دیارده‌و کەس ناتوانێ نکوڵی لەوە بکات كه‌ دواترینیان ئه‌و مامۆستایه‌ کە ئاماژەمان پێ دا، بۆ نمونە ئیستا شاری دوزخەرماتوو وەکو سجنێکی گەورەی لێهاتووە کە بە ڕەبایەو سەربازگە و بازگەکان کەمارۆ دراوە .

ئیمە داوا دەکەین هاوشێوه‌ی‌ رێزدار مەسعود بارزانی‌ کە ئەو کات پۆستی سەۆکی هەرێمی کوردستان هەبوو، سەردانی شاری کەرکوکی دەکرد و کۆبونەوەی لەگەڵ حزبە کوردستانیکان و پێکهاتەکان و سەنگەرەکانی پێشمەرگەی دەکرد و بریاری گونجاو دەدرا هەوەها مام جەلال کاتێ سەرۆک کۆمار بوو هەمان شت سەردانی شاری کەرکوکی دەکرد و کۆبونەوی فراوانی ئەنجام دەدا و چەن رۆژیک لە کەرکوک دەمایەوە .

ئێستا به‌رپرسانی‌ هەرێمی کوردستان و سه‌رۆك كۆمار له‌ ره‌وشی‌ كه‌ركووك ناپرسنەوە تەنها بە وشەیەکیش ناوی کەرکوک ناهێنن وە له‌گه‌ڵ پێکهاتەو وئیدارەو حزبه‌ سیاسییه‌كان كۆ نابنه‌وه‌.

رۆژانە مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی کورد هەیە،  بەتایبەت دیکانی خزمانی کاکەیی و کوردی باشوری کەرکوک ، حکومەتی عێراق توانای پارستنی هاوڵاتیانی نیە و دۆسێی ئەمنی شارەکە بە تەواوەتی شپرز بووە ، حزبە کوردستانیکانی هیچیان پێ ناکرێ بەرانبەر ئەم دۆخە خراپ و نالەبارە تەنها جار بە جار دەرکردنی بەیاننامە نەبێت ، رۆژانە کوردی ناوچە دابڕێنراوەکان کۆچ دەکەن و خەڵکی هاوردە ونامۆ لە جێگەیان نیشتەجی دەکرێن .

ئیستا دۆخی ناوچەکە بەرەو گۆرنکاری گەورە دەچێ داواکارین دۆسێی کەرکوک و ناوچە دابڕینراوەکان بەشێکی گەورە بێت لە بابەتی وتوێژکردنی هەولێر و بەغدا .

باڵكێش:ئایا دۆخی ئابووری و سیاسی و سەربازی شارەكە ئاسایی بووەتەوە؟

شێخانی: نەخێر ، لەدوای ئەو گۆڕنکاریانەی ڕویاندا لە دوای روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە کەرکوک بوەتە سەربازگەیەکی گەورە کە هیچ شێوازی شارێکی سەقامگیر و مەدەنیەتێکی پێوە دیار نیە،  بۆ نمونە جاران ئەنجومەنی پارێزگای کەرکەک چاودێری ئیدارەی کەرکوکی دەکرد ئێستا کێ؟ چاودێری دەکات .

وە لە ڕاستیدا دەمەوێ ئەوە بڵێم : لەسەرەتای دروست بوونی دەوڵەتی عێراق لە ٢١ ئابی ١٩٢١ کە هەردوو ویلایەتی بەغداو بەسرە بوو، کورد بەشێک نەبووە لە سەرتای دروست بونی دەوڵەتی عێراق ،  کیشەی کەرکەک کاتی خۆی بەم زومەویە نەبووە .

کێشەی کەرکوک لەدوای ساڵەکانی ١٩٦٣ و ١٩٦٨ دەستی پێ کرد .

لە دوایی لە ساڵی١٩٢٦ ویلایەتی موسڵ کە ئەوکات پێیان دەوت مملکە کوردستان (ڕیفراندۆم) یان ڕاپرسی کرا، کورد بەهۆی ئەوەی ناڕازی بوو لە فەرمانڕەوایەتی عوسمانێەکان، دەنگیان دا کەوا بژین لە گەڵ عێراقدا لە گەڵ برا عارەبەکانیان، بەڵام نەهامەتی کورد دیسانەوە دەستی پێ کرد، لەهەر چوار پارچەکەی کوردستان وە میژوو گەواهی خەباتی گەلی کورد دەدات وە تاکو ئیستاش شۆرش و خەبات و ڕاپەڕین بەردەوامە . .

هەموو دەزانین مەملەکەتی کوردستان شێخ مەحمود حەفید بەرزنجی مەلکی بوو ،پانتاییەکی زۆری دەگرتە خۆی وەکو نەینەوا و کەرکوک و شارەزور تاکو بەدرە و جەسان ، بەڵام لەدوای ئەو میژوەوە کوردستان کەوتە بەر شاڵاوی تەعریب وە تاکو ئێستا بەردەوامە،  پاکتاوی رەگەزی بەرانبەر گەلەکەمان ئەنجام درا .

لەدوایین سیاسەتی تەعریب کردن هەڕەشە کردن لە کوردو سوتاندنی خەلەودانەکانیان وە بە پشت بەستن بەیاساکانی ڕژیمی پێشوو بەتایبەت دێی و ئاواییەکانی خوارەوەی کەرکوک ، وەکو ئاماژەم پێ دا لەسەرەوە هەرگیز ئەم ناوچانە هێور نابێتەوە تاکو ئەو نەخشە ڕێگایەی دەستوری عێراق دایناوە کە ئەویش ماددەی ١٤٠ ی دەستوریە وە دادگای باڵی فیدراڵی دووپاتی کردەوە ئەو مادەیە ماوە لەسەر حکومەتی بەغدایە چێبەجێی بکات وە تاکو ئێستا بەغدا تەگەرەو ئاستەنگی بۆ دروست کردووە وە. ئەبێ ئەجندای کۆبونەوەکانی حکومەتی هەڕێم لە گەڵ بەغدا پشکی تەواوی باسی کەرکوک و ناوچە دابڕینراوەکان بێت لە هەرێمی کوردستان وەدەیان خاڵی دیکە تایبەت بە مافی گەلەکەمان لە دەوڵەتی عێراقدا .وە بەپێی دەستوری عێراق .

باڵكێش: بەردەوام گوێبیستی هێرشی داعشین لە ناوچەكە هۆكاری چییە و بۆ كۆنترۆڵ ناكرێت؟

 حەسەن شێخانی: باوەڕ دەکەن نزیکەی بیست تا سی جۆر هێز لە کەرکەک هەن ناتوانن پارێزگاری لێ بکەن،  ئیستا رۆژانە سەرکردەی گەورە لەناو کەرکوک دەستگیر دەکرین چونكە دوای ١٦ ئۆکتۆبەر هەرچی دورخرابونەوە بە هەوڵی پێشمەرگە، ئێستا پسولەوكارتی  زانیاری فەرمیان بۆ کراوەو بگرە لە ناو کرۆکی ئیدارەی کەرکوک دەسەڵاتیانیش بەدەستە جا بۆیە، دەبێ هەڵوێستمان لەسەر دۆخی کەرکوک هەبێت و پێوێستە وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەزوترین کات دۆخی ناوچە دابرێنراوەکان چارەسەر بکرێت ، ئەگەری ئەوە هەیە ناوچەکە بەگشتی بەرەرو دۆخیکی خراپ بچێت .

باڵكێش: هاتنی هێزە عێراقیەكان بە نیسبەت كوردەوە بۆ كەركوك چ پەیامێك دەگەیەنێت؟

ئەوان خۆیان بەسەرکەوتوو دەزانن بەسەر هێزی پێشمەرگەو کورددا، لە کاتێکدا کورد ١٣ ساڵ پارێزگاری لە ناوچە داگیرکراوەکان دەپاراست   بە تایبەت چوار ساڵی هاتنی داعش دوای هەڵهاتنی سوپای عێراق بە دزداشەو نەعلەوە و جێهیشتنی ئەو چەکە پێشکەوتوانە بە تانک و زریپۆش و تۆپهاوێژ ….هتد و تەسلیمکردنی موسڵ و حەویچە و تکریت و ئەنبار و وێرانکردنی ئەو ناوچانە،خۆ ئەگەر قوربابنیکانی هیزی پیشمەرگە نەبوایە ئیستا بەدەردی ئەو ناچانە چوو بوو، ئەوان هەندێ پەیامی مەزهەبی هەندی رەگەزپەرستی نەتەوەیی هەندێ دەمارگیری ئەتنی لێ بەدی دەکرێت.

باڵكێش: ئایا لایەنە كوردیەكانی كەركوك هەماهەنگ و هاوكارییان پێگەوە هەیە؟

 حەسەن شێخانی ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی: لە ڕاستیدا من چەن چار وتومە و تەئکید دەکەمەوە نە ئەجندای کۆبەنەوکانی حزب و کایانە کوردستنانیکان دیار نیە لە هیج کۆبونەوەیەکدا، بۆ نمونە هەر وا بریارو راسپاردەیە دەدرێ کو کەی بەدواداچون نۆ ئەو بڕیارورادۆاردانە کراوە، ئەزیزم لە عێراقدا کێشە لەوەدایە لە جۆرێتی عەقڵیەتی بەڕێوەبردن بەرانبەر بە کورد کە شۆڤینیانە بیر دەکەنەوەو وە هەڵقوڵاوی بیری ڕژیمی بەعسی پێشونون.

بۆنمونە ئەو ڕەفتارەنەی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک بە وەکالەت دەیگرێتە بەر بەرانبەر هاوڵاتیانی کورد دژی بنەما گشتێکانی دەستوری عێراقەو و بەتایبەت دژو پێچەوانەی مادەی ١٤٠ ی دەستوریە ورکو هەڵکوتانە سەر دی کوردنشینەکان کوا حزبە کوردستانیکان چیان کرد ؟؟

ئەو شەش پەرلەمانی کوردەی كەركوك  چیان کرد ؟؟

ئێستاس دەیان گەنجی کورد ڕفێندراون کەس نازانی کێ بردونی کی نەرۆرسە لەسەر ئەو دۆخە، وەئەو جۆرە ڕەفتارە شۆڤێنیانە سەرچاوەی لە یاساکانی رژیمی پێشو وەرگرتووە کە بەراستی پەرلەمانی عێراق،بە ئەنقەست هەڵینەوەشانوەتەوە وە نوێنەرانی کورد لە بەغدا کە کاتێ ئەندام پەرلەمان بونە یان وزارەتی دادیان بەدەست بووە دەبوایە لانی کەم کۆمەڵئ ڕێنماییان دەربرکردبایە بە وەستاندنی وە هەوڵ بدریت بەشێک بێت لە ئەجنداو کاری نوێنەران لە بەغدا وە دەبێت سەرۆک کۆمار رۆڵی خۆی ببینێ بۆ ئەم مەبەستە ، وە پاریزگاری بە وەکالەت لە کەرکوک ئێستا بەمەبەست دەیەوێ ئاشتی کۆمەڵایەتی تێک دات بۆ مەرامی سیاسی خۆیی و داهاتی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو تەنانەت چەندین هۆزی عارەبەکان بەیانامەیان دەرکردووە بەلابردنی ، چونکە عەشیرەت بازی دەکات.

زۆر داواکاریمان کرد وەک حزبە کوردستانێکانی کەرکوک کێشەکانی هەرێم نەگوازرێتەوە نێو کەرکوک بەتایبەت بۆ دانانی پاریزگارێکی کورد چونکە ئەوە ئیستحقاق ومافی کوردە بەڵام شێواوی ماڵی کورد ململانێی نانیشتمانی وای کرد ئەو پۆستەمان لەدەس بچێت تاکو ئێستا ئەگینا ئەو هەڵمەتی تەعریبکردنە توشی ناوچەکان کەرکوک نەدەبوو .

وە بێ گومان هەردوو حزبی دەسەڵات بەرپرسیارێتی تەواو دەکەوێتە ئەستۆیان بۆ دۆخی ئێستای کەرکوک من چەندین چار وتوومە ئەم دوو حزبی دەسەڵتدارە ڕێک کەون هەر خەفەتن ڕێکیش نەکەون هەر خەفەتن چونکە رێککەون لە حکومەتدا هەرچی وزارەت و بەشەکانی ودوای ژێر خان وبان خانی ئەم وڵاتە برا بەشی بەش دەکەن .وە رێکیش نەکەون ئەزمون وخەبات و دۆزی کورد بەرەو مەترسی دەبەن وەک بینیمان لە ڕوداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر و پیش روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر لە شەری برا کوژی و دەیان بابەتی چارەنوسازی گەلەکەمان بەڕاستی ئەزمونێکی تاڵە لە مێژووی کورد .

لە کۆتاییدا داواکارین کەرکوک و ناوچەدابنڕینراەوکان بەشێکی گرنگ بێت لە ئەجنداو وتوێژەکانی هەولیرو بەغدا کە ئێستا لە گەڵ لایانی ئەمریکی لە بەغدا لە وتوێژدان وە سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێم رۆڵی نیشتمانی خۆیان ببینن و دورکەونەوە لەم گەمە ناتەندروستەی سەر تۆرە کۆمەڵایەتیکان چونکە کەرکوکێکان توڕەن لەدەسەڵاتدارانی هەولێر و بەغدا .

باڵكێش: دۆخی كەركوك بەچی ئاسایی دەبێیەوە؟

شێخانی: دۆخی کەرکوک ئیستا پێویستی بە دوو کەسە کە کوردن و پۆستی باڵایان هەیە لە هەولیرو بەغدا بۆ هێورکردنەوی و ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە دابڕینراوەکان بەتایبەت کەرکوک .

من ماوەیەك پێش ئێستا و پێش سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە کەرکوکەوە پەیامێکم ئاراستەی هەردوو سەرۆکی کۆماری عێراق د بەرهەم  ئەحمەد صالح ، وە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی

کرد وە ئەمەش دەوی پەیامەکەیە کەمن باورم وایە لەم پەیامەدا ئامەژەم داوە ئەوان دەتوانن رۆڵیکی باڵا ببینن بۆ ئاسایی کردنەی دۆخی کەرکوک

پەیامێکمان ئاراستەی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی هەرێم کردبو کە تێدا ئامەژەمان بەم خاڵەنە دابوو :

بیرتان نەچێت عیراق تەنها بەغدا نیەو هەموو هەرێمیش تەنها هەولێر نیە، وەك ئەركێكی مێژووی و لەئاستی بەرپرسیارێتی ئەو دوو پۆستە باڵایەی وەرتان گرتووە دەبێت یەكەم كارێ ئەنجامی بدەن یەكخستن و ڕێكخستنی ماڵی كوردە

مەترسی ئێستا لەسەر قەوارەی هەرێم بەزەقی دەردەكەوێت، لەوەتەی هەدوو بەڕێزتان ئەو دوو پۆستە باڵەیەتان وەرگرتووە بە ووشەیەكیش باسی كەركوك یان سەردانی كەركوك یان دوزخورماتوو و ناوچەكانی دیكەتان نەكردووە، تورە بونی خەڵك زۆر بووە خەریكە دۆخەكە لەدەست دەردەچێت و نائۆمیدی ڕوویكردۆتە تاك بەتاكی خەڵكی كوردستان، ناوچە دابڕێنراوەكان و كەركوكییەكان و دەبێت ئەولەویەتی كارتان هەرێم كەركوك ئنجا بەغدا بێت نەك بە پێچەوانەوە.

ھەواڵی زیاتر