وەزیری ناوخۆ: قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت، دەسەڵاتی تەواو دراوەتە پارێزگارەکان ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکەن
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، دوای کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند رێکار و ڕێنماییەکی نوێ بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە دەگرنە بەر، بڕیاریشدراوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام بێت.
ڕێبەر ئەحمەدوتیشی، لە خاڵە سنورییەکان رێکاری نوێ دەگیرێتەبەر،رێگەدەدرێت شۆفێرە بارهەڵگرەکان بێنە ناو خاکی هەرێمی كوردستان.
دەربارەیی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان وەزیری ناوخۆ دەڵێت، داوایان لە بەڕێوەبەری فرۆکەخانەکان کردووە تا رۆژی (1-8-2020) ئامادەکاری تەواو بکەن لەو وادەیەوە دەست بە گەشتەکان بکرێتەوە.