گۆڕان داوای دانیشتنی پەرلەمان دەكات
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، گۆڕان داوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەكات لەسەر چەند پرسێكی گرنگ و داوا دەكات، پەرلەمان ڕۆڵ ببینێت لەكێشە هەنووكەیەكان
دەقی بەیاننامەكەی گۆڕان
ئێمە لە فراکسیۆنی گۆران دوای ئاڕاستەکردنی چەندین داوای دانیشتن و بەدواداچونی وورد، بۆ پرسە گرنگ وهەستیارەکان کە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە بەتایبەت:
١. پرسی دۆخی دارایی و مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم کە گوزەرانی خەڵک بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەرێت.
٢.پرسی خاڵە سنوریەکان: ئەو قاچاخچێتی و گەندەڵکاریانەی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن بەرپرسانەوە.
٣.چاکسازی لە داهاتە نەوتی و غەیرە نەوتیەکان بە دەرچواندنی یاسای چاکسازی گشتگیرو هەمەلایەنە.
٤.پرسی ناوچە سنوریەکان لەشکرکێشی وداگیرکاریەکانی تورکیاو، وتۆپبارانەکانی ئێران ودۆخی خراپی ناوچەدابڕێندراوەکان.
ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەردەبێت و پێویستمان بە کارکردنە، لەسەر ئاستی نیشتیمانی و چاکسازیبنەرەتی کە دەبێت پەرلەمانێکی کارا ئەم رۆڵ و ئەرکە ببینێ وشوێنی چارەسەری کێشەکان بێت . بەڵام بەداخەوەئاراستەی کارکردنی دەستەی سەرۆکایەتی بە ئاراستەی پەکخستنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و تێکەڵکردنی پەرلەمانیکوردستانە بە ململانێی ناشرینی حیزبەکان کە پێمان وایە بەرپرسی یەکەم لە پەکخستن و کارانەبونی پەرلەماندەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانە.
پێویستە تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان هەماهەنگ بن و فشار بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان،تایبەت بە کێشەکانی خەڵکی کوردستان.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢١ ی تەموزی ٢٠٢٠