تەقینەوەیەك لە حەسەكە روویدا
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكرا و لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان تەقیەوە بەهۆیەوە 7 كەس گیانیان لەدەستدا و 60 كەسیش برینداربوون
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت: تەقینەوەكە خۆكوژیی بووە و لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە و و كوژراوەكانیش پێنجیان عەرەبن و ناسنامەی كوژراوەكانی دیكەش دیار نییە.
روانگە دەشڵێت: بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاریی حەسەكە كراون تا ئێستاش دۆخی تەندروستی ژمارەیەك لە بریندارەكان باشە و لەژێر چاودێریی ورددان.
تەقینەوەكە لە كاتێكدایە لە سوریا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تا ئێستاش ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان بۆ ڕایگشتی رانەگەیەنراوە.