عێراق و سعودییە ڕێككەوتن
شاندی عێراق بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی، ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنامەی لە بوارەكانی وەبەرهێنان، فێركردن، وەرزش و وزە لەگەڵ لەگەڵ شاندی سعوودیەدا واژوو كرد.
بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش رایگەیاند: شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی عەلی عەللاوی وەزیری دارایی، ژمارەیەك رێككەوتن و یاداشتنامەی لە بوارەكانی وەبەرهێنان، فێركردن، وەرزش و وزە لەگەڵ شاندی سعوودیە بەسەرۆكایەتی عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە واژووكردووە.
ئەم رێككەوتنانە لە چوارچێوەی ئەو سەردانانەیە كە لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێكی عێراق لە سعودیەن و بڕیاریشبوو ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی سەردانی سعوودیەی بكات، بەڵام بەهۆی تێكچوونی رەوشی تەندروستیی شای سعودیە سەردانەكە دواخرا.