یوئێن: كۆرۆنا 100 ملیۆن هەژار لە جیهان زیاد دەكات

ئەنتونبۆ گوتیریس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە وتارێكی تایبەتدا لە رێورەسی ساڵیادی لە دایبوونی نیڵسۆن ماندێلادا  ڕایگەیاند:  تا دێت هەژاریی لە جیهاندا روو لە زیاد بوون دەكات و بەهۆیی كۆرۆناشەوە 100 ملیۆن هەژار لە جیهاندا زیاتر  دەبێت.


ئەنتۆنیۆ لە درێژەی وتارەكەیدا وتی : کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە ئەمە یەكەمین جارە جیهان بە دۆخێكی ئابووری وەها قورسدا تێپەرێت و ئەو برسییەتییەی كە ئێستا لە جیهاندا بوونی هەیە پێشتر نەبووە.

ئەنتۆنیۆ وتیشی: “ئێستا خەڵكەكان توانای بەرگە گرتنی ڕەگەزپەرستیان نەماوە ڕووداوی كوشتنی (جۆرج فلۆیۆد) ئەو ڕەشپێستەی لەلایەن پۆلیسی ئەمریكییەوە كوژرا ئاماژەیە بۆ ئەوەی ناتوانن چیتر خەڵك لە جیهاندا بەرگەی جیاوازییەكان بگرن“.

ھەواڵی زیاتر