ناوەندێکی ئەمریکی: دارایی هەرێمی کوردستان لە 2021 دەبووژێتەوە

ناوەندێکی خزمەتگوزاری دارایی لە نیویۆر راپۆرتێکی لەبارەی پێشبینییە داراییەکان بۆ ساڵی 2021ی هەرێمی کوردستان نووسیوە و تێیدا ئاماژەی بە چەند خاڵێک داوە، لەوانە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودخەی گشتیی عێراقدا.

کۆمپانیای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی Morgan Stanley’s کە هاوکات بانکێکی تایبەتیشە بە وەبەرهێنان لە نیویۆرک، لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ نرخی نەوت بگاتە سەرووی ٥٠ دۆلار و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش بۆ ٥٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد بكات.

هەروەها هەرێمی کوردستان ئامادە دەبێت بۆ هەناردەکردنی غاز و لە کۆتایی ئەمساڵدا هەناردەی دەکات، -داهاتی ناوخۆیی زیاد دەكات و ئەمەریكا و ئەوروپا هاوكاری دارایی عێراق دەكەن و بەشێك لە هاوكارییەكان لە ڕێگای عێراقەوە بۆ كوردستان دەبێت.

هەر لە راپۆرتەکەی Morgan Stanley’sدا هاتووە ” لە بودجەی ساڵی داهاتوودا پشكی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا جێگیر دەكرێت، بەڵام  دەروازە سنوورییەکان و داهاتی نەوتی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە ژێر دەستی بەغدا، ئەو قەیرانە داراییەشی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دروستبووە کەم دەبێتەوە.

 Morgan Stanley’s کۆمپانیایەکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دارایی و بانکێکی تایبەتی وەبەرهێنانی ئەمریکییە، بەشیکی راوێژکاری هەیە کە تایبەتە بە پێشبنیکردن بۆ داهاتوو و مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێستا، ناوەندی بانکەکە کەوتووەتە شاری نیویۆرک.

ھەواڵی زیاتر