موفتی میسر: گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت قبووڵکراو نییە

موفتی میسر دەڵێت: گۆڕینی ئایاسۆفیای ئیستەنبوڵ بۆ مزگەوت جێگای قبووڵکردن نییە و نابێ دەستکاری کەنیسە بکرێت.

شەوقی ئیبراهیم عەللام، موفتی میسر رایگەیاند، ئایاسۆفیا شوێنێکی مێژوویی گرنگی شاری ئیستەنبوڵە، گۆڕینی ئەو شوێنە بۆ مزگەوت جێگەی قبووڵکردن نییە.

عەللام ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە کەنیسەکان پارێزراوبن و نەکرێن بە مزگەوت، هەروەها مزگەوتەکانیش نەکرێن بە کەنیسە، لە مێژووی میسردا شتی رووینەداوە و پێویستە تایبەتمەندییە ناوازەکانی ئایینەکان پارێزراوبن و ئێمە راسپێردراوین بەوەی کەنیسەکان بپارێزین.

ڕۆژی 24ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1934 ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە بڕیارێک مزگه‌وتی ئایاسۆفیای كردبووە‌ مۆزه‌خانه‌.

بەڵام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری تورکیا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و هەفتەی رابردوو بڕیاریدا بکرێتەوە بە مزگەوت. بڕیارە رۆژی 24ی تەمموزی 2020 یەکەمین نوێژی هەینی لە ئایاسۆفیا بکرێت.

ھەواڵی زیاتر