كازمی چی بە زەریف وتووە؟
دوای ئەوەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارییدا سەردانی هەریەكە لە سعودیە و تاران و واشنتن بكات، بەسەردانێك وەزیریی دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریفگەیشتە بەغداد و لەگەڵ كازمی كۆبوەوە.
بپێی زانیاریەكان، مستەفا كازمی بە جەواد زەریفی وتوە، ئێران وڵاتێكی گەورەیە و دراوسێ عێراقە و ئەویش وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەیەوێت رۆڵێكی گرنگ ببینێت لە هاوسەنگی نێوان دۆست و لایەنگران و دراوسێكانیدا.
هەرلەو بارەیەوە نوسینگەی كازمی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر كۆبونەوەكە بڵاو كردوەتەوە و دەڵێت، ئێرانیەكان پێیان وتویین، ئێمە گرنگی زۆر دەدەین بە سەردانی مستەفا کازمی بۆ ئێران،بۆ ئەوەی ببێتە قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولادا.
وتیشی ئێران دەیەوێت قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەستپێبکات لەسەرجەم بوارەکاندا.
.
مستەفا کازمی ڕایگەیاند بەلامانەوە گرنگە هەردوو وڵات پەیوەندییەکانیان پەرە پێبدەن و لە سەرجەم بوارەکاندا هاوکاری یەکتری بکەین.