فەرەنسا 300 ملیۆن یۆرۆ دەبەخشێتە عێراق
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، حکومەتی فەڕەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، 300 ملیۆن یۆرۆیان وەکو هاوکاری بە عێراق بەخشیوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا وتی”ئەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی ئامێری هەناسەدان تەرخان دەکرێت، بە مەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی فێرکاری بەسرە لە باشووری عێراق”.
پێشکەشکردنی ئەو هاوکارییە بە عێراق، دوای سێ رۆژ هات لە سەردانەکەی ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ بەغدا، کە تێیدا بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنای لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوتوێکرد.