قائیمقامی قەزای ئامێدی بۆ باڵكێش: لە بۆردومانی فرۆكەكانی توركیا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
ئیسماعیل مستەفا، قائیمقامی ئامێدی، بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی سنوری چیاكانی ئامێدی كرد و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
قائیمقامی ئامێدی وتیشی: فڕۆکەکانی سوپای تورکیا چیای لینکیان لە سنووری شارۆچکەی دێرەلووک لە ئامێدی بۆردوومان کرد تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و زیانە مادیەكانیش نەزانراون.
وتیشی: هەرچەندە سوپای توركیا بەردەوام سنورەكانی دەڤەریی ئامێدی بۆردومان دەكات بەڵام لە بۆردومانی ئەمجارەدا هیچ زیانێكی گیانی مەدەنی نەبووە.
چیای لینک لەنێوان دێرەلووک و شیلادزێدایە کە بەرامبەر کۆمەڵگەی هیتیتێیە و حەوت کیلۆمەتر لە کۆمەڵگەکە دوورە.
ئیسماعیل مستەفا وتیشی: بەبەردەوام فرۆكەكانی توركیا لە سنوریی چیاكانی دەڤەریی ئامێدی دەسورێنەوە و جارجار بۆردومانی سنورەكانی چیایی ئامێدی دەكەن .