هەپەگە: پێنج سەربازی تورکیا لە حەفتانین کوژران

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” رایگەیاند، پێنج سەربازی تورکیایان لە سنووری حەفتانین کوشتوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” کە باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”یە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: لە رۆژی 17ی تەمووز، نیشان شکێنەکانی گەریلا، سێ سەربازی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەشدارا پێکاوە و  “لە حەفتانین سێ سەربازی دوژمن سزادرا”. 

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەمان رۆژ دوو “چالاکی” تریان لە دژی هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی حەفتانین کردووە و سەنگەرێکی هێزەکانی سوپای تورکیا کردووەتە ئامانج و دوو سەرباز کوژران. 

هەپەگە دەشڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، هەردوو ناوچەی زاپ و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە. 

بەڵام وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکی دوێنێ 17ی تەممووزدا کوژرانی دوو گەریلای پەکەکە لە هەردوو ناوچەی زاپ و ئاڤاشین بڵاوکردبووەوە

ھەواڵی زیاتر