‎ڕاگەیندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

‎ژووری ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیندراوێكی لە بارەی كەرەنتینە و دۆخی پارێزگاكەوە بڵاو كردەوە

‎دەقی ڕاگەیەندراوەكە

‎دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2020.7.18، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌:-

‎1- له‌ كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت.

‎2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.

‎ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.7.18

ھەواڵی زیاتر